بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری میونخی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دوو کەس بەدەستڕێژی گوللە کوژران، پۆلیسیش دەڵێت، هیچ ئاماژەیەک نیە روداوەکە خۆکوژی بێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری میونخی رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دوو پیاو بە دەستڕێژی گوللە کوژراون، پۆلیسیش رایگەیاندوە، هیچ ئاماژەیەک نیە بۆ ئەوەی کارێکی تیرۆرستی بێت.
سڤین مولەر، وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆوە رایگەیاندوە، یەکێک لە دوو پیاوە کوژراوەکە تەقەی کردوە و لە ئێستاشدا ئەو ناوچەیە هیچ مەترسییەکی لەسەر نەماوە.
روداوەکە کاتێک رویداوە یەکێک لە کوژراوەکان تەقەی کردوەو کەسێکی کوشتوە و دواتریش خۆشی بە گوللە کوژراوە.
لەمانگی دیسەمبەری 2018ەوە کە هاوڵاتییەکی بەڕەگەز تونسی بارهەڵگرێکی رفاند و بەهۆیەوە شۆفێرەکە و 11 کەسی دیکەی کوشت، ئەڵمانیا لە ئامادەباشیدایە بۆ ئەگەری رودانی هەر کردەوەیەکی تیرۆرستی.